ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 85 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بەوەش دوا ئاماری تووشبووان گەیشتە 85 کەس.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 23ی مارچی 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بەوەش دوا ئاماری تووشبووان گەیشتە 85 کەس.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕگەیەنراوەكەدا ئەوە دەخاتەڕوو: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٧ پشكنین وەرگیرا، كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

٢٠٣ لە شاری هەولێر

٩٦ لە شاری سلێمانی

٢٨ شاری دهۆك

دەرەنجام ٩ تووشبووی نوێ تۆماركرا، كە لە پارێزگای هەولێر لە كۆی ٢٠٣ پشكنین ٧٢ نیگەتیڤ بوو وە ١٣١ پشكنین ماوە لە كاتژمێرەكانی داهاتوو دەردەچێت و لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٨ پۆزەتیڤ ، كە ٥ پیاو و ٣ ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەكی كوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو، هەروەها لە پارێزگای دهۆك ١ ئافرەت پۆزەتیڤ بووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە ٢٧

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشكنینی گومانلێكراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاوڵاتیان كە لە كەڕەنتینەكان بوون ٤٦٧١ هاوڵاتین لە ٢٦ شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها ١٥٧٣ هاوڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە ٧٨٧ لە هەولێر، ٣٣٩ لە سلێمانی، ٢٩٨ لە دهۆك، ٣٨ لە هەلەبجە، ٣٢ لە گەرمیان، ٥٤ لە ڕاپەرین، ٢٥ لە كۆیە وە ٣٠٩٨ هاوڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری ئەمڕۆی كەرەنتین كراو كە كۆی گشتی بریتی بوو ٧٨ هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٣٢٧ پشكنین وەرگیڕا، كە ٢٠٣ لە شاری هەولێر و ٩٦ لە شاری سلێمانی و ٢٨ شاری دهۆك.

دەرەنجام ٩ تووشبووی نوێ تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر لە كۆی ٢٠٣ پشكنین ٧٢ نیگەتیڤ بوو وە ١٣١ پشكنین ماوە لە كاتژمێرەكانی داهاتوو دەردەچێت.

• سنووری پارێزگای سلێمانی ٨ پۆزەتیڤ ، كە٥ پیاو و ٣ ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەكی كوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچوو.

• پارێزگای دهۆك ١ ئافرەت پۆزەتیڤ.

3. كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٨٥ تووشبووە، لەنێویاندا ٢ مردن هەیە و ٢٢ نەخۆش بەتەواوی چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەكانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان وە تكا دەكەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیێک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و لە ماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەركەوتەی كەسی تر نەبن وە لە كاتی پێویستدا پەیوەندی بكەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان

٢٣ی ئازاری٢٠٢٠

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158064

Your Comment

You are replying to: .
captcha