کوردپرێس:
دایره‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی هه‌ندێک ده‌نگوباس له‌باره‌ی درێژکردنی واده‌ی قوتابخانه‌کان تا مانگی گوڵان بڵاو کرده‌وه و گوتی: "لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی داخستنی قوتابخانه‌کان بڕیار ده‌دات و هه‌واڵه‌کانی هاوپێوه‌ند به‌م لیژنه‌یه ته‌نها له ڕێگای ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ، هه‌واڵده‌رییه فه‌رمییه‌کان و ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه."
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه: له کاتێکدا که وڵات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس پێویستی به ئارامی و هێمنایه‌تی هه‌یه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به یارمه‌تیی ناوه‌ندیی ده‌نگ و ڕه‌نگ و سێ که‌ناڵی فه‌رمییه‌وه پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده به شێوه‌ی ئانلاین له ڕۆژانی پشوودا ئه‌نجام ده‌دات و قوتابییانیش له‌م به‌رنامانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
له کۆتاییی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا باس له‌وه کراوه: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وێڕای ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدعا بێ‌بنه‌مایانه هه‌ر جۆره هه‌نگاوێکی یاسایی که پێویست بێ له ناوه‌نده باڵاکان هه‌ڵده‌گرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment