کوردپرێس:
زه‌ید ئه‌لئه‌یووبی سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیکی قودس له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئه‌ردۆغان جینایه‌تی جه‌نگی دژی کورد ئه‌نجام داوه" و گوتی: "هه‌ندێک گرووپی سه‌ر به ئێخوانولموسلمین له سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه پاڵپشتییان لێده‌کرێت که به‌م پشتیوانییه‌ی تورکیا ئاسایشی عه‌ره‌به‌کانیش که‌وتۆته مه‌ترسییه‌وه. په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه بۆ لیبیا له ڕێگای پشتیوانییه‌کانی ئه‌ردۆغانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێگای پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جوگرافیای عه‌ره‌ب چڕ ده‌کاته‌وه."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: "ده‌بێ ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی داوه دادگه‌یی بکرێت. ده‌بێ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که دژ به ژنان، منداڵان و هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌نجامی داوه لێپێچینه‌وه‌ی لێبکرێت و به‌ره‌وڕووی دادگه بکرێته‌وه. دابینکردنی ئاسایشی نیشتیمانیی عه‌ره‌به‌کان و پاسه‌وانی له پێگه‌کانیان به‌نده به دادگهییکردنی ئه‌ردۆغان."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment