کوردپرێس:
سه‌نته‌ری ئێس ئه‌ند پی گلۆباڵ له ڕاپۆرتێکدا باسی له کارتێکه‌ریی نه‌رێنیی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو له هه‌رێمی کوردستان کرد.
کۆمپانیاکه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌پێی بڕیاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ فه‌رمانبه‌ران و کرێکارانی هه‌ندێک کۆمپانیا ده‌رکراوه وه‌ک دی ئێن ئۆی نۆروێژ، جه‌نێل ئێنێرژیی به‌ریتانیا و گۆلف کی ستۆن که به‌م بۆنه‌وه پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له ژماره‌یێک کێڵگه‌ی نه‌وتیی ئه‌و ناوچه‌یه په‌کی که‌وتووه و ڕاگیراوه.
سه‌نته‌ری ئێس ئه‌ند پی گلۆباڵ له ڕاپۆرته‌که‌یدا وه‌بیری هێنایه‌وه که مومکینه هه‌ندێک کۆمپانیای نه‌وتی وه‌ک جه‌نێل ئێنێرژی نه‌توانن ئه‌و ئاسته نه‌وته به‌رهه‌م بێنن که ده‌یانویست بۆ ساڵی 2020 له هه‌رێمی کوردستان وه‌ده‌ستی بێنن.
هه‌روه‌ها دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت توانای کۆمپانیاکانی بۆ به‌رده‌وامیی چالاکییه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان که‌م کردووه هه‌رچه‌ند که ژماره‌یێک له کۆمپانیاکان وه‌ک جه‌نێل ئێنێرژی ڕایانگه‌یاندووه که فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به نرخی 30 دۆلار سوودێکی بۆ ئه‌وان نابێت و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی جیهاندا نرخی نه‌وت بۆ خوار 30 دۆلار که‌م بۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment