پارێزگا کوردنشینه‌کانی تورکیا به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌

به‌شی تورکیا- سه‌ره‌ڕای داخستنی سنووره‌کانی تورکیا- ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس په‌ڕینه‌وه‌ی نایاساییی په‌نابه‌ران له‌و سنوورانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌سه‌ر پارێزگای کوردنشینی وان که‌ پارێزگایێکی پڕحه‌شیمه‌تی کوردنشین له‌و وڵاته‌یه‌.

کوردپرێس:

لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و میدیا خۆجێییه‌کانی تورکیا چه‌ندین ڕاپۆرتی جۆراوجۆریان بڵاو کردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌ره‌ڕای داخستنی سنووره‌کانی تورکیا- ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس‌ به‌ڵام په‌ڕینه‌وه‌ی نایاساییی په‌نابه‌ران له‌و سنوورانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته‌ مه‌ترسییێکی جیدی له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین پارێزگای کوردنشینی تورکیا واتا وان و ئه‌و پارێزگایه‌ی به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به‌ په‌تای کۆڤیدی-19 کردۆته‌وه‌.

مێهمه‌ت کۆروکچۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له‌ پارێزگای وان ئاماژه‌ به‌ کێشه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاساییی په‌نابه‌ران بۆ تورکیا کرد و گوتی: "شاره‌کانی ئۆز ئاڵپ، باش قه‌ڵا و سارای هاوسنوورن له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنێکی گونجاو له‌باره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ناو وڵات نه‌گیردرێته‌به‌ر ڕۆژانی داهاتوو هه‌ڕه‌شه‌یێکی زۆر جیدی به‌رۆکی پارێزگای وان و تێکڕای وڵات ده‌گرێت‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ ڕێوشوێنێکی تایبه‌ت و به‌په‌له‌ له‌وباره‌وه‌ بگیردرێته‌به‌ر."

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158037

Your Comment

You are replying to: .
captcha