93 نه‌خۆشی هه‌ڵگری کۆرۆنا له‌ کوردستان چاک بوونه‌وه‌

به‌شی کوردستان- جێگری ده‌رمانی زانکۆی زانسته‌ پزیشکییه‌کانی کوردستان گوتی: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌خۆشینی کۆرۆنا له‌ پارێزگا تاکوو ئێستا 93 نه‌خۆشی هه‌ڵگری په‌تای کۆڤیدی-19 پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاک بوونه‌ته‌وه‌ که‌ دوای مانه‌وه‌یان له‌ دابڕگه‌ی پزیشکی له‌ نه‌خۆشخانه‌کان ته‌رخیس کراون.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 دکتۆر هوومه‌ن قه‌سری جێگری ده‌رمانی زانکۆی زانسته‌ پزیشکییه‌کانی کوردستان باسی له‌ چاکبوونه‌وه‌ی 93 هاووڵاتیی هه‌ڵگری کۆرۆنا له‌ پارێزگا کرد و گوتی: پڕۆسه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی 93 هاووڵاتیی تووشبووی کۆرۆنا له‌ پارێزگا کۆتایی هاتووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌کان ته‌رخیس کراون.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست‌پێکردنی نه‌خۆشییه‌که‌ تاکوو ئێستا 737 که‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌کان خه‌وێندراون که‌ که‌سانی گومانلێکراو، نه‌خۆش و ته‌رخیس‌کراو له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌ ئێستادا 131 هاووڵاتیی هه‌ڵگری کۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگا خه‌وێندراون و چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرن.

ناوبراو زیادیشی کرد که‌ تاکوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (2-1-1399) 222 که‌س له‌ پارێزگا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون که‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 25 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ زۆرترینیان له‌ سه‌قزدایه‌.

قه‌سری وه‌بیری هێنایه‌وه‌ که‌ شاره‌کانی سه‌قز، بانه‌ و سنه‌ زیاترین ئاماری تووشبووان و خه‌وێندراوان به‌و نه‌خۆشییه‌یان له‌ نه‌خۆشخانه‌کان تۆمار کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158034

Your Comment

You are replying to: .
captcha