کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 دکتۆر هوومه‌ن قه‌سری جێگری ده‌رمانی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان باسی له چاکبوونه‌وه‌ی 93 هاووڵاتیی هه‌ڵگری کۆرۆنا له پارێزگا کرد و گوتی: پڕۆسه‌ی چاکبوونه‌وه‌ی 93 هاووڵاتیی تووشبووی کۆرۆنا له پارێزگا کۆتایی هاتووه و له نه‌خۆشخانه‌کان ته‌رخیس کراون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی نه‌خۆشییه‌که تاکوو ئێستا 737 که‌س له نه‌خۆشخانه‌کان خه‌وێندراون که که‌سانی گومان‌لێکراو، نه‌خۆش و تهرخیسکراو له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له ئێستادا 131 هاووڵاتیی هه‌ڵگری کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگا خه‌وێندراون و چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرن.
ناوبراو زیادیشی کرد که تاکوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه (2-1-1399) 222 که‌س له پارێزگا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون که له‌و ژماره‌یه‌ش 25 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆرترینیان له سه‌قزدایه.
قه‌سری وه‌بیری هێنایه‌وه که شاره‌کانی سه‌قز، بانه و سنه زیاترین ئاماری تووشبووان و خهوێندراوان به‌و نه‌خۆشییه‌یان له نه‌خۆشخانه‌کان تۆمار کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment