دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له‌ کوردستان تا 2ی خاکه‌لێوه‌

به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری دایره‌ی ڕاگه‌یاندنی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕایگه‌یاند تا ڕۆژی 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ پارێزگای کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون گه‌یشتۆته‌ 222 که‌س.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 ئاره‌زوو فه‌لاحی به‌ڕێوه‌به‌ری دایره‌ی ڕاگه‌یاندنی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تا ڕۆژی 2ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 به‌ ڕێژه‌ی 624 تێستی تاقی‌کردنه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌ پارێزگا ئه‌نجام دراوه‌ که‌ له‌م ژماره‌یه‌ 342 تێست نێگه‌تیڤ و 222 تێستیش پۆزه‌تیڤ و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌ بوون.

ناوبراو زیادی کرد که‌ له‌ ماوه‌ی 24 کاژێری ڕابردوودا 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ کۆرۆناڤایرۆس له‌ ئاستی پارێزگادا تۆمار کراوه و به‌وه‌ش ژماره‌ی هاووڵاتییانی تووشبوو به‌ کۆرۆنا له‌ پارێزگا گه‌یشتۆته‌ 222 که‌س‌ که‌ له‌م ژماره‌یه‌ 84 که‌س له‌ سه‌قز، 48 که‌س له‌ بانه‌، 37 که‌س له‌ سنه‌، 9 که‌س له‌ کامیاران، 13 که‌س له‌ قوروه‌، 6 که‌س له‌ مه‌‌ریوان، 8 که‌س له‌ دیوانده‌ره‌، 14 که‌س له‌ بیجاڕ، 2 که‌س له‌ دێولان و 1 که‌س له‌ سه‌وڵاوا تۆمار کراون.

فه‌لاحی جه‌ختی کرده‌وه‌: تاکوو ئێستا 25 هاووڵاتی به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ له‌م ژماره‌یه‌ 12 هاووڵاتی له‌ سه‌قز، 3 هاووڵاتی له‌ سنه‌، 3 هاووڵاتی له‌ قوروه‌، 4 هاووڵاتی له‌ بانه‌، یه‌ک هاووڵاتی له‌ مه‌ریوان و دوو هاووڵاتیش له‌ بیجاڕ بوونه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158033

Your Comment

You are replying to: .
captcha