بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باشاک ده‌میرتاش، هاوژینی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ڕایگەیاند: ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی خێرا نه‌نرێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا له گرتووخانه‌کاندا ته‌شه‌نه ده‌سێنێت.
باشاک ئاماژەی بەوە کردووە "176 هه‌فته‌یه سه‌ردانی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌کانی ئیمراڵی ده‌که‌م بۆ دیداری ده‌میرتاش، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌هۆی قه‌ده‌خه‌ی سه‌ردانیکردن نه‌متوانی بچمه دیداری ده‌میرتاش".
هاوژینی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش گوتیشی: "له نزیکه‌وه له دۆخی گرتووخانه‌کان ئاگادارم. گرتووخانه‌کان پاکوخاوێن نین، تیشکی خۆریان به‌رناکه‌وێت و خواردنی ته‌ندروستیان پێ نادرێت، قاوشه‌کان زۆر قه‌ره‌باڵخن و هه‌وا گۆڕکێی زۆر که‌م تێدایه و ئاستی خۆپارێزی زۆر سسته، پێداویستی ته‌ندروستی و ژماره‌ی پزیشک و په‌رستاریش سنووردارن".
باشاک ده‌میرتاش باسی لەوەش کردووە، ژینگه‌ی گرتووخانه‌کان زه‌مینه‌یێکی له‌باره بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویسته هه‌رچی زووه ئاوڕێکی خێرا له دۆخی زیندانیکراوان بدرێتەوە، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری په‌له بکات له پرۆسه‌ی دادگایی کردن و یاسای خێرا دابڕێژرێت بۆ ئازادکردنی ژماره‌یێک له به‌ندکراوان بۆ چۆڵ کردنی گرتووخانه‌کان.
باشاک هۆشداری ده‌دات و دەڵێت دەنگ هەڵبڕن پێش ئەوەی کۆرۆنا لە زیندانەکان کارەسات دروست بکات و له‌باره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌گه‌ڵ دایکه به‌ندکراوه‌کانیان له گرتووخانه‌کاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و دەڵێت "پێویسته به‌زووترین کات چاره‌سه‌رێکیان بۆ بدۆزرێته‌وه، تاوه‌کوو جگه‌رگۆشه‌کانیان له زیندانه‌کاندا نه‌خۆش نه‌که‌ون و گیان نه‌سپێرن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment