بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردی سووریا پاش دەرکردنی داعش لە ناوچەکانی باکووری سووریا، سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەرییان لەو ناوچەدا دامەزراند. کوردی سووریا دەڵێن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ئەوانەی سەرەبە نەتەوەیەکگرتووەکانن، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەفەرمی ناناسن. بۆیەش خۆیان دەبوێرن لە هاوکاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردی سووریا.
بە ئاوڕدانەوە لە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان و مەترسیی گەیشتنی ئەم نەخۆشیە بۆ ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا، بوونی ئیمکاناتی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە گرنگایەتیێکی زۆری هەیە. بەڵام بەرپرسانی کوردی سووریا بە ئەمەریکەن ئینترپرایز-یان وتووە ئیمکاناتی زۆریان نییە و تەنها کەرەستە کە لەبەردەستیاندایە ئامێریی دەستنیشان کردنی پلەی گەرمیی جەستەیە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی یارمەتیی وڵاتانی دیکە دەدات بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وەکوو پێدانی ئامێری پزیشکی و کیتی دەستنیشان کردنی کۆرۆنا و کەرەستەی پێویستی بەرگری لە نەخۆشی و چەند ئامێری دیکە.
بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا دەڵێن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەو شێوەیە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا تەعامول دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکاریی ئێمە ناکەن چوونکە ئێمە بە فەرمی قبووڵ ناکات.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەوڵی داوە لە چەند ڕێگای دیکەوە لەوان سنووردار کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و داخستنی سنوورەکان ڕێگری لە پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە لە کوردستانی سووریا بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment