بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میران فه‌رید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هێڵى ئاسمانى عێراق، له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپا له‌مانگه‌كانى ته‌مووز و ئابى 2017ه‌وه، به‌ڵێنى داوه تیمێک بۆ پشكنین بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یناردووه و له‌وباره‌یه‌وه داواى لێبوردنى كردووه، كه ده‌بوایه ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانى كۆمپانیاكانى بكردایێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێكاره‌كاندا بچنه‌وه، به‌ڵام به‌بیانووى بوونى داعش سه‌ردانه‌كه‌یان نه‌كردووه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه میكانیزمى به‌كارخستنى فڕۆكه‌كانى كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیى عێراقی له ڕێگه‌ى به‌كارهێنه‌رى سێیه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه بڕیاره‌كه بشكێنن و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
میران فه‌رید ئاشكراشی كرد، كه گفتوگۆى به‌رده‌وام هه‌یه بۆ گه‌یشتن به میكانیزمى پشكنینی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن تیمى پشكنینه‌وه كه بڕیاره ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپا ڕه‌وانه‌ى بكات و كۆتایی به قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه بهێنرێت.
ساڵى پار به بڕیارێک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئه‌ورووپاوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى متمانه‌یان به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانى عێراقی نه‌ما، گه‌شتى فڕۆكه‌كانیان بۆ ئه‌ورووپا، قه‌ده‌غه كرد.
کۆدی هەواڵنێر:60113
Your Comment