کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 1ی خاکه‌لێوه‌ی 99 به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری کوردستان پیرۆزباییی ساڵی نوێ له خه‌ڵکی کوردستان کرد و گوتی: "ساڵی 98 سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م به‌رز و نشێو و تاڵی و سه‌ختییه‌کانی و به یارمه‌تیی خودا و هاوکاریی خه‌ڵکه‌وه کۆتایی هات و هیوادارین ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ له هێمنایه‌تی، ئارامی و خێر و به‌ره‌که‌ت بێ بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی ئێران و خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان."
ناوبراو ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م جووتیاران و پیشه‌وه‌رانی بواری وه‌به‌رهێنان کرد که سه‌ره‌ڕای ئابلۆقه و کێشه‌کان گه‌شه‌سه‌ندنێکی به‌رچاویان له‌م بواره‌دا هێنایه‌دی و گوتی: ئه‌مساڵیش پارێزگای کوردستان وه‌ک ساڵی ڕابردوو توانیی پله‌ی دووهه‌می وڵات له بواری وه‌به‌رهێنانی گه‌نم بۆ خۆی ته‌رخان بکات.
مورادنیا له درێژه‌دا ده‌ستخۆشیی خۆی ئاڕاسته‌ی چالاکوانانی به‌شی پیشه، سه‌ندیکان، خوێندکاران و به‌تایبه‌ت کادێری ده‌رمان و زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کان کرد که له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنان و جه‌ختی کرد: له ساڵی 98دا که وڵات به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک کێشه وه‌ک لافاوه به‌هارییه‌کان، گه‌مارۆ و نائارامی بوویه‌وه چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره و به‌رچاو له پارێزگا هه‌ڵگیران له‌وانه؛ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی 5400 شه‌هید، کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ناودارانی کورد و وه‌رگرتنی به‌شه‌ئاو بۆ زه‌ویی جووتیاران که به‌شێک له داواکارییه گرنگه‌کانی خه‌ڵک بوو.
پارێزگاری کوردستان زیادیشی کرد: له ساڵی ڕابردوودا ته‌واوکردنی نه‌خۆشخانه‌ی 235 قه‌ره‌وێڵه‌یی، دروست‌کردنی هۆڵی وه‌رزشیی 6 هه‌زار که‌سیی سنه و پێدانی 670 ملیار تمه‌ن ئاسانکاری به به‌شی وه‌به‌رهێنان هه‌ندێک هه‌نگاوی به‌رچاوی دیکه بوون که له پارێزگادا هه‌ڵگیران.
مورادنیا هیوای خواست که ساڵی نوێ ساڵی گه‌شه‌سه‌ندن و قه‌ره‌بووکردنی دواکه‌وتووییه‌کانی کوردستان له که‌رته جۆراوجۆره‌کاندا بێت و وه‌بیری هێنایه‌وه: هیوادارین ساڵی داهاتوو و به هاوکاریی هه‌رچی زیاتره‌وه به‌ستێنی لکاندنی سنه به هێڵی ئاسنیی سه‌رانسه‌ری بڕه‌خسێندرێت و ڕێگای سنه بۆ مه‌ریوانیش -که وه‌ک داواکاری و خواستی سه‌ره‌کیی خه‌ڵک دێته ئه‌ژمار- بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئابووریی بانه و پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ‌کردنی پێترۆکیمیای بێعسه‌تی کوردستانیش کاره‌کانیان ده‌ست پێبکه‌ن.
ناوبراو له کۆتاییدا جارێکی دیکه ده‌ستخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی کوردستان کرد و ته‌ئکیدی کرده‌وه: هیوادارین به ده‌ست‌پێکردنی به‌هار هه‌موان هه‌نگاوه‌کانیان بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی پارێزگا هه‌ڵبگرن و بپاڕینه‌وه که نه‌خۆشیی کۆرۆنا که وڵاتی ئێمه و جیهانیشی له‌خۆ گرتۆته‌وه به هاوکاریی خه‌ڵک و ڕ‌چاوکردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بنبڕ بکرێت و ساڵی داهاتوو ساڵێکی پر له هێمنایه‌تی و خێر به‌ره‌که‌ت بێ بۆ خه‌ڵک.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment