کوردپرێس:
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق له ئیداره‌ی پارێزگای ئیلام له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی ده‌شته‌کی پارێزگاری ئه‌و شاره کۆ بوویه‌وه و باسی له هاوکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ڕێکخستنی بازاڕچه‌ی نوێی سنووری له ئیلام کرده‌وه و گوتی: له‌باره‌ی هاوکارییه سنوورییه‌کان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتۆچۆکان هه‌ر جۆره هه‌نگاوێک که پێویست بێ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌ڵبگیردرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ناوبراو له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به نه‌خۆشینی کۆرۆنا له وڵات کرد و گوتیشی: بۆ پێشگری و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشینه سه‌رجه‌م سنووره هاوبه‌شه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق داخراون.
لای خۆیشیه‌وه پارێزگاری ئیلام ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ڕێکخستنی بازاڕچه‌کانی چیلات، چهنگووله و هه‌ڵاڵه‌ی شیمالی کرده‌وه و زیادی کرد: ژێرخانی سنووره‌کانی چیلات و چهنگووله ئاماده‌یه و به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستووری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار له‌باره‌ی دروستکردن و ڕێکخستنی سنووری هه‌ڵاڵه‌ی شیمالی ژێرخانه‌کانی ئه‌و سنووره‌ش که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ناوبراو تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌دواداچوونێکی زۆر بۆ کردنه‌وه‌ی سنووری چیلات ئه‌نجام دراوه و ڕایگه‌یاند: ئێمه ژێرخانه پێویسته‌کانی سنووری چیلاتمان ئاماده کردووه و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کانی عێراق له‌مباره‌وه ده‌که‌ین و پێویسته به‌دواداچوونه‌کان له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه پێوشوێنگری بکرێت.
پارێزگاری ئیلام ڕاشیگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی کورتبوونی ڕێگای سنووری چیلات، کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره گۆڕانکارییێکی گه‌وره له ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق ده‌بێت.
پارێزگاری ئیلام جه‌ختی کرده‌وه: عێراق بابه‌تی دامه‌زراندنی سنووری چهنگوولهی په‌سه‌ند کردووه و ته‌نها پێویستی به ته‌واوکردنی ژێرخانه‌کان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هه‌یه.
له کۆتاییدا سوله‌یمانی ده‌شته‌کی ته‌ئکیدی له‌سه‌ر داخرانی سنووری مێهران به‌مه‌به‌ستی پێشگری و کۆنتڕۆڵی نه‌خۆشیی کۆرۆنا کرده‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment