ڕێبەری باڵای شۆڕش: ساڵی نوێ ساڵی «هەڵبەزینی وەبەرهێنان»ە

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی 1399ی هەتاوی لە میللەتی ئێران بە تایبەت خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان و گیانبازان و تێکوشەراتی بواری تەندروستی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێکدا ئاماژەیان بە هاوکاتیی ڕۆژی ئەوەڵی ساڵی 1399 و ڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی موسی‌بن‌جعفر (علیه‌السلام) دا و وێڕای پیرۆزبایی جەژنی مەبعەس و نەورۆز لە میللەت بە تایبەت خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان و گیانبازان و تێکوشەراتی بواری تەندروستی؛ ساڵی نوێیان وەکوو ساڵی «هەڵبەزینی وەبەرهێنان» دیاری کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها سەرەخۆشیی و پیرۆزبایی لە خانەوادەی شەهیدانی ساڵی 98 لەوان شەهیدانی بەرگریی حەرەم و سنوورەکان بەتایبەت شەهیدان سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان کرد.

لە درێژەدا ڕێبەری باڵای شۆڕش ساڵی 98یان بەساڵێکی پڕ لە هەڵبەز و دابەز وەسف کرد و وەبیری هێنایەوە ساڵی ڕابردوو بە لافاو دەستی پێکرد و بە کۆرۆنا دوایی هات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیاندا ڕێبەری باڵای شۆڕش ئاماژەی بە گیانفیدایی گەلانی ئێران دا لە پێناو یارمەتیدانی هاووڵاتییان و ڕایانگەیاند لە دونیا و مێژوودا وڵاتی ئێمە بێ وێنە بوو و نیشانەیێکی دیکە لە سەربەرزی و ئابڕووی بۆ خەڵکی ئێران تۆمار کرا.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەیان بە ئابلۆقە ئابوورییەکان دا و ڕایانگەیاند هاوکات لەگەڵ زەرەر سوودیشی هەبووە و ئێمەی ناچار کردووە بیر لە وبەرهێنانی خۆماڵی بکەینەوە کە ئەم کارە گەورەیە ان‌شاءالله درێژەی دەبێت.

لە کۆتاییدا حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لەباەری پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵات بە تایبەت لە بواری وەبەرهێنان وتیان ساڵی 99 ساڵی هەڵبەزی وەبەرهێنان دەبێت بۆ ئێران و کاربەدەستانیان کردە بەردەنگ و ڕایانگەیاند بە چەشنێک بجووڵنەوە کە هەڵبەزینی وەبەرهێنان گۆڕانکاریی لە ژیانی خەڵکدا دروست بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158011

Your Comment

You are replying to: .
captcha