کوردپرێس:
دوای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رفراوانی خه‌ڵکی عێراق له ئه‌نجامدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه و له ئێستادا وه‌ک حکوومه‌تێکی کاربه‌ڕێکه‌ر ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت. جیدیترین هه‌نگاو بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له ڕێگای ده‌ستنیشان‌کردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه هه‌ڵگیرا به‌ڵام ناوبراویش نه‌یتوانی ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م گرووپ و ئیتنیکه سیاسییه‌کانی عێراق بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت ڕابکێشێت و له ئه‌نجامدا پێش له پێکهێنانی حکوومه‌ت پاشگه‌ز بوویه‌وه و دواتر به‌رهه‌م ساڵح که‌سێکی دیکه‌ی به ناوی عه‌دنان زورفی وه‌ک کاندیدی نوێی سه‌رۆک وه‌زیران بۆ پێکهێنانی کابینه ڕاسپارد.
په‌یمانگای ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک شرۆڤه‌یێکی کورتی له‌باره‌ی دۆخی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام داوه و یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین کێشه‌کانی به ڕازی کردنی کورد وه‌سف کردووه.
له شرۆڤه‌ی په‌یمانگه‌که‌دا ته‌ئکید کراوه که کورده‌کان به پاڵپشتیی سوننه دژایه‌تیی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ناساندنی وه‌زیره‌کان به‌پێی توانای شه‌خسی نه‌ک وابه‌سته‌ییی سیاسی ده‌ربڕی و کۆبوونه‌وه‌ی متمانه‌پێدان به عه‌لاوییان بایکۆت کرد و به‌م هه‌نگاوه ڕێگرییان له پێکهێنانی کابینه له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه کرد.
دکتۆر عه‌باس کازم توێژه‌ری عێراقی که له نزیکه‌وه که‌سایه‌تیی زورفی ده‌ناسێت ته‌ئکید ده‌کاته‌وه که زورفی به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی قه‌ناعه‌ت‌پێهێنان به کورد بۆته‌وه چوونکه کورده‌کان حه‌ز ناکه‌ن جگه له ناساندنی که‌سایه‌تییه‌کان به‌پێی هاوسه‌نگیی سیاسیی حیزب وه‌زیره‌کان هه‌ڵبژێردرێن.
ناوبراو پێی وایه که به بۆچوونی کورد و عه‌ره‌به سوننه‌کانی عێراق گرینگ نییه که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق تا چ ڕاده‌یێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی هه‌یه به‌ڵکوو گرنگ ئه‌مه‌یه که چ پێگه‌یێکی سیاسی ده‌داته کورده‌کان.
دکتۆر کازم له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که عه‌دنان زورفیش بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وڕووی پشکخوازیی کورد و سوننه بۆته‌وه و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ده‌توانێت کارتێکه‌رییێکی زۆری بێت له‌سه‌ر تواناکانی ناوبراو بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment