کوردپرێس: به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌ی مه‌فره‌قی سه‌ر به پارێزگای دیاله، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پوله باران بارینه‌ی، که له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردوه و تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، خانوویێک بەسەر خێزانێکی حه‌وت که‌سیدا ڕووخا و پێنج که‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
خانووه‌که له گوندی حاجی ناسره، به چینکۆ و گڵ دروست کراوه و خێزانێکی ئاواره‌ی دانیشتووی شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی خانه‌قینی تێدا نشته‌جێ بووە، له ئه‌نجامی زۆری باران بارین ڕووخاوه.
له خانووه‌که‌دا،خێزانێکی حه‌وت که‌سی ژیانیان بهسهربردووە و له ڕووداوه‌که‌دا پێنج که‌سیان گیانی له‌ده‌ست داوه، که بریتین له داپیره‌ی منداڵه‌کان و دایکیان و دوو مێرد منداڵ، کچێکی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و کوڕێکی ١٣ ساڵ، هه‌روه‌ها دوو منداڵیان له لایه‌ن پۆلیسەوە ڕزگارکراون، که یه‌کێکیان ته‌مه‌نی ٤ ساڵه و ئه‌وی دیکه‌یان دوو ساڵه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری دیاله‌ن و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە شەوی ڕابردووەوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە لە شاری موسڵ ئاستی ئاوی ڕووباری شارەکە بەرز بووەتەوە و چەندین ماڵ لە گەڕەکەکانی مەئمون و تەیاران ئاویان تێچووە و پۆلیس و خەڵک ناچار بوون بەبەلەم بە هانای خەڵکی گەڕەکەکەوەبچن.
هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش بارانبارینی زۆر و دروست بوونی لافاو زیانێکی زۆر به‌ر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان خستووە و جگە لە شارۆچکەکان لە ناوەندی دهۆک لافاو دروست بووە و به‌گشتی زیاتر له ٢٠٠ ماڵی هاوڵاتیان زیانیان به‌رکه‌وتووه، ٢٠ ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو که‌وتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment