بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیدار لەگەڵ سەرۆک و نوێنەران و کۆمەڵێک لە کارگێڕانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەڕێزیاندا، بۆ ڕوونکردنەوە و دیاری کردنی ڕێبازێکی دروست و ڕێک و پێک لەمەڕ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆنوانسیۆن و پەیمانە نێونەتەوەییەکان وتیشیان: ئەم پەیمانگەلە سەرەتا لە ژوورەکانی بیرکردنەوەی زلھێزەکان و لە ئارستەی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانیان تاوتوێ دەکرێن و پاشان بە پەیوەست بوونی دەوڵەت ھاوتەریب و یان ترساو و شوێنکەوتووەکان، تەشکی بە ڕواڵەت نێونەتەوەیی بەخۆیانەوە دەگرن، بە جۆرێک کە ئەگەر وڵاتێکی سەربەخۆی وەک ئێران، شوێنیان نەکەوێت هێرشی بۆ دێنن کە گوایە سەدوپەنجا وڵات قەبووڵیان کردووەو ئێوە چۆن ڕەتی دەکەنەوە؟
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر ئاشکرا بوونی ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتری قیزەون بوونی ناخ و شۆناسی زۆربێژانی نێونەتەوەیی و وتیشی: بینینی کردەوەی دڕندەکارانەی دابڕینی ھەزاران ساواو منداڵ لە دایکیان لە ئەمریکا، مرۆڤ وەڕەز دەکات، کەچی ئەمریکییەکان بەوپەڕی دڕندایەتی و چەپەڵییەوە منداڵان لە دایک و باوکە کۆچەرەکانیان دادەبڕن و جیایان دەکەنەوە.
بەڕێزی گەلەکۆمەی خوێناوی و دڕندەکارانەی چەند وڵاتێکی خاوەنی چەک و چۆڵی پێشکەوتەی بۆ دەرھانینی بەندەرێک لە ژێر دەستی جەماوەری بێ دەرەتان و چەوساوەی یەمەن وەک نمونەیێکی بەرچاوی دیکەی ناخی چەپەڵ و قیزەونی زۆربێژان و چەوسێنەرانی جیھانی لێک دایەوەو وتیشی: ئەم دوژمنانەی مرۆڤایەتی لە بەر خۆڕاگری و چۆک دانەدان و بیری دادخوازانەی گەلی ئێران، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دوژمنایەتی دەکەن، بەڵام دیارە گەلی ئێران بە لوتفی پەروەردگار وێڕای پاراستنی بنج و بناوانی پتەوی نێوخۆیی، بەسەر ئەمریکا و دوژمنەکانی دیکەش دا سەر دەکەون.
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی ئەوەشی وەبیر ھێنتایەوە: بە پێی فەرمایشتی قورئان، ھیچ گرێبەست و پەیمانێکی ئەم خوێنمژانە جێگای بڕوا نییە و ئەمەش ڕاستییەکە کە گەلی ئێران ئەمڕۆکە زیاتر لە ھەر کاتێکی تر بۆیان ڕوون بووەتەوە و ھەستیان پێ کردووە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە شێوەژیانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ چەمکی ڕاستەقینەی بنەماڵەو خێزاندا یەک ناگرێتەوەو گرفتی بێ چارەسەریی زۆری بۆ دروست کردوون، وتیشی: لە دانانی یاسا بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بنەماڵەکانی ئێران ، نابێ ئاوڕ لە شێوەڕوانینی ڕۆژئاواییەکان بۆ ئافرەت و منداڵ و دایک و باوک بدرێتەوە.
بەڕێزیان پێی داگرت: دوژمنانی گەلی ئێران بە واتای ڕاستەقینەی وشە، باجخوارو زۆربێژن و ئاشکرایە کە حکوومەت و گەل و بەرپرسانی ئێرانیش پێملی ھیچ جۆرە باجخوازی و زۆربێژییەک نابن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment