ژمارەی بریندارانی چوارشه‌مه‌سووریی پارێزگای کوردستان گه‌یشته‌ 51 که‌س

به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری بەشی فریاکه‌وتن و ڕووداوی لەناکاوی زانکۆی زانسته‌ پزیشکییه‌کانی کوردستان باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌مه‌سووریی ئه‌مساڵ له‌ پارێزگای کوردستان 51 برینداری لێکه‌وته‌‌وه‌ که‌ 10 که‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراون.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 مسته‌فا فه‌رامه‌رزی به‌ڕێوه‌به‌ری فریاکه‌وتن و ڕووداوی له‌ناکاوی زانکۆی زانسته‌ پزیشکییه‌کانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی بریندارانی چوارشه‌مه‌سووریی ئه‌مساڵی پارێزگا کرد و گوتی: له‌ ڕووداوه‌کانی چوارشه‌مه‌سووریی ئه‌مساڵدا 51 که‌س بریندار بوون که‌ 41 که‌سیان به‌هۆی سووک‌بوونی برینه‌کانیان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت و 10 که‌سیشیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراون.

ناوبراو زیادی کرد: برینداران 43 که‌سیان پیاو و 8 که‌سیان ژنن که‌ سنه‌ به‌ 21 بریندار له‌ پله‌ی یه‌که‌م و قوروه‌یش به‌ 13 بریندار له‌ پله‌ی دووهه‌مدایه‌.

فه‌رامه‌رزی زیادیشی کرد: له‌ ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌مه‌سووریی ئه‌مساڵدا شاری دیوانده‌ره‌ 7 بریندار، دێولان 5 بریندار، سه‌قز 2 بریندار و کامیاران و مه‌ریوان و بیجاڕیش هه‌ریه‌که‌یان یه‌ک برینداریان بووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ بانه‌ و سه‌وڵاوا هیچ بریندارێکیان نه‌بووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157983

Your Comment

You are replying to: .
captcha