کوردپرێس:
ئێواره‌ی شه‌وی سێشه‌ممه 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 مسته‌فا فه‌رامه‌رزی به‌ڕێوه‌به‌ری فریاکه‌وتن و ڕووداوی له‌ناکاوی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان ئاماژه‌ی به ژماره‌ی بریندارانی چوارشهمهسووریی ئه‌مساڵی پارێزگا کرد و گوتی: له ڕووداوه‌کانی چوارشهمهسووریی ئه‌مساڵدا 51 که‌س بریندار بوون که 41 که‌سیان به‌هۆی سووکبوونی برینه‌کانیان نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت و 10 که‌سیشیان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
ناوبراو زیادی کرد: برینداران 43 که‌سیان پیاو و 8 که‌سیان ژنن که سنه به 21 بریندار له پله‌ی یه‌که‌م و قوروه‌یش به 13 بریندار له پله‌ی دووهه‌مدایه.
فه‌رامه‌رزی زیادیشی کرد: له ڕێوڕه‌سمی چوارشهمهسووریی ئه‌مساڵدا شاری دیوانده‌ره 7 بریندار، دێولان 5 بریندار، سه‌قز 2 بریندار و کامیاران و مه‌ریوان و بیجاڕیش هه‌ریه‌که‌یان یه‌ک برینداریان بووه و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که بانه و سه‌وڵاوا هیچ بریندارێکیان نه‌بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment