دەزگای دادی ئێران: 50 لە سەدی زیندانییە ئەمنییەکانی ئێران بە شێوەی کاتی ئازاد کران

بەشی ئێران- وتەبێژی دەزگای دادی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بە مەبەستنی پاراستنی گیانی بەندکراوانی ئێران 50 لە سەدی زیندانییە ئەمنییەکان بە شێوەیێکی کاتی ئازاد کراون.

کوردپرێس:

غوڵام حوسێن ئیمساعیلی وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەیێکی کاتی 85 هەزار بەندکراویان ئازاد کردووە، کە هەزار بەندکراویان لە نێوان زیندانییە سیاسییەکاندان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەدا 50ی ئەو بەندکراوانەن کە لەبەر هۆکاری ئەمنی بەند کرابوون، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران تا ئێستا 14 هەزار و 991 حاڵەتی توشبون و 853 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران تۆمار کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157972

Your Comment

You are replying to: .
captcha