دوایین ئاماری تووشبووان و گومانلێكراوانی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دواین ئاماری تووشبووان و پشكنینی گومانلێكراوانی كۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ڕاگەیێندراوەکە دوایین ئاماری تووشبووان گەیشتۆتە 37 کەس.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4265) هاووڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لە ئێستادا تەنها (1784) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2481) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبونی ماوەی دو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتینکردنی ژمارەیێکی تری ئەمڕۆی کەرەنتینکراو کە کۆی گشتی بریتی بو (277) هاووڵاتی کە (200) لە هەولێر، (44) لە سلێمانی، (13) لە دهۆك ،(20) هەلەبجە بوون.

ڕاگەیێندراوەکە ئاشكراشی كرد،"لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردو (126) پشکنین ئەنجام درا کە (46)ی لە شاری هەولێر و (47)ی لە شاری سلێمانی و (33) شاری دهۆك، دەرەنجام (3) توشبوی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە توشبوی یەکەم مناڵێکی تەمەن 4 ساڵە لە ئیران گەڕاونەتەوە، تووشبووی دوەم ئافرەتێکی تەمەن 27ساڵە، توشبوی سێیەم ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵە کە دەکاتە خزمێکی دیکەی تووشبووەکەی پێشوو کە گیانی سپارد."

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش كردوە،"کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (37) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (9) نەخۆش بەتەواوی چاک بووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان."

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 157971

Your Comment

You are replying to: .
captcha