بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یێک قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لە كەركووک ڕاگەیێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری كه‌رکووک به‌وه‌كاله‌ت بۆ ماوەی حەفتەیێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرجەم قەزا و ناحیە و پارێزگاکە ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی پارێزگای كه‌ركووک كه‌ واژۆی ڕاكان جبووری له‌سه‌ره‌، بڕیار دراوه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان جگه‌ له‌ ته‌ندروستی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه‌ تا 23ی ئه‌م مانگه‌ بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

هاوكات بڕیار دراوه‌ هاتوچۆ له‌ پارێزگاكه‌ و سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكرێت و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ كاتژمێر ۷ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ تا حه‌وت رۆژی دیكە جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركووک هه‌ڵده‌ستێت به‌ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و رشاندنی ده‌رمان پیایاندا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش كارئاسانی بۆ هاتوچۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌ی خۆراک و كه‌لوپه‌ل بۆ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.

ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووک راشیگه‌یاندووه‌ کە ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت پێكده‌هێندرێت بۆ چاودێریكردنی بڕیاره‌كان و به‌هاناوه‌چوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌په‌له‌ و مرۆیی.
ناوبڕاو داواشی له‌ هاووڵاتییان كردووه‌ له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكدا په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 113ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و 104ی پۆلیسه‌وه‌ بكه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157967

Your Comment

You are replying to: .
captcha