په‌یامی سه‌رکونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌وه

‌بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەبۆنەی ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیاییبارانی هەڵەبجەوە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ دەکات و دەڵێت ئێران بە حوکمی ئەرکی مرۆیی و ئیسلامیی خۆی پشتیوانیی لە خەڵکی هەڵەبجە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی له‌ پیامێکدا بۆ به‌ڕێز ئازاد توفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، یاد و یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ی به‌رز ڕاگرت.

شووشته‌ری له‌ په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی وە‌بیرهێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ تاوانکاریه‌ له‌ دژی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو و قاره‌مانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمێکی تاوانکار و به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ چه‌کی کیمیاویی دروستکراو له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌کانی بانگه‌شه‌کاری به‌رگری له‌ مافی مرۆڤه‌وه‌، یه‌کێک بوو له‌ تراژیدیه‌ گه‌وره‌کانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه‌ مرۆڤایه‌تی له‌م ڕووه‌وه‌ قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه‌ و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌و شاره‌یه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا مه‌هدی شووشته‌ری ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که‌ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی و ئیسلامی خۆی، پاڵپشتی و پشتگیری له‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ کرد.

سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامەکەدا زیادی دەکات ئه‌م پاڵپشتیانه‌ له‌ گه‌لانی ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌ت گه‌لی دۆست و برای عێراق، له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌ میژوویه‌کانی وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندڕه‌وی دا به‌رده‌وام بوو.

ناوبراو ڕاشیگەیاند له‌ بارودۆخێکدا که‌ جیهان له‌ نێویاندا گه‌لانی ناوچه‌که‌ گرفتاری کۆستی گه‌وره‌ی ڤایرۆسی کوشنده‌ی کۆرۆنا بووه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ مه‌راسیمی یادی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هیواخوازم ئه‌م به‌ڵا نه‌فره‌تیه‌ له‌ کۆڵی جیهان، ناوچه‌که‌ و گه‌لانی گه‌وره‌ی ئێران و عێراق ببێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157942

Your Comment

You are replying to: .
captcha