بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست لە شیکاریێک لەسەر دۆخی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمەریکا دەنووسێت: ڕووسیا ستراتێژیێکی نوێی دەست پێکردووە و خۆی وەکوو پاڵپشتی هێزە ڕکابەرەکان دەردەخات بە چەشنێک هەموو هێزەکان، ڕووسیا وەکوو یارمەتیدەری خۆیان دەبینن لەو قەیرانەی تێیکەوتوون.
بۆ نموونە ئەم گۆڤارە ئاماژە بە ئەم بابەتە دەکات کە ژمارەیێک لە هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا چیدی متمانە بەو وڵاتە ناکەن، بەڵکوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان هیوایان بە ڕووسیایە.
نەشناڵ ئینترێست ئاماژە بە تورکیا و کوردانی سووریا دەکات کە دوو هێزی ڕکابەر لە سووریا دێنە ئەژمار. تورکیا کە نیگەرانی پەرەسەندنی ناسیونالیزمی کوردی لە سووریایە؛ ڕووسیای وەکوو هاوکار هەڵبژاردووە تا بە پاڵپشتیی ئەو وڵاتە پاشەکشێ بە کورد بکات.
ئەم گۆڤارە هەروەها ئاماژە بە کوردەکان دەکات کە لە هێرشەکانی تورکیا وەڕەزن و چارەی خۆیان لە پشتگیریی ڕووسیا دەبیننەوە.
گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست دەڵێت ئەم ستراتێژیە ڕووسیا گرتوویەتە بەر نفووزی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات و چیدی ئەمەریکا لە ناوچەکە تەنها دەسەڵاتدار نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment