سێ تۆمه‌تباری هۆکاری گیان له‌ده‌ست دانی ئایلان کوردی ده‌ستگیر کران

بەشی تورکیا- میدیاکانی تورکیا ڕاینگەیاند سێ تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو که‌ هۆکاری گیان له‌ده‌ست دانی ئایلان کوردی بوون ده‌ستگیر کران.

کوردپرێس: سێ تۆمه‌تباری داواکراوی ئه‌و رووداوه‌ی تیایدا گیان له‌ده‌ست دانی ئایلانی کوردی لێکه‌وته‌وه‌ که‌ ته‌رمه‌که‌ی له‌ که‌نارده‌ریا له‌ شارۆچکه‌ی بۆدڕومی سه‌ربه‌ پارێزگای موغڵا دۆزرایه‌وه‌، له‌ ئادانا ده‌ستگیر کران و هه‌رکامیان به‌ ١٢٥ ساڵ زیندانی سزا دران.

هه‌ر یه‌ک له‌ جبرائیل ئه‌، ئه‌جه‌ویت بوله‌نت گ و عه‌لی جان ش که‌ تۆمه‌تباری رووداوی ژێرئاوکه‌وتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ن که‌ له‌ ٢ی ئه‌یلوولی ٢٠١٥دا کۆمه‌ڵێک هاووڵاتی سووری هه‌ڵگرتبوو که‌ ئایلان کوری-ان له‌نێودابوو و به‌نیاز بوون به‌رێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ یۆنان، له‌ لایه‌ن تیمه‌کانی ئاسایشی تورکیاه‌وه‌ ده‌ستگیرکران.

پاشان تۆمه‌تباره‌کان ره‌وانه‌ی دادگا کران و له‌ لایه‌ن دادگای سزای قورسی بۆدرومه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگ (SEGBİS)ه‌وه‌ دادگایی کران و به‌ تاوانی ''ئه‌گه‌ری کوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست''ی پێنج که‌س یەکێ به‌ ١٢٥ ساڵ زیندانی سزا دران.

پاش ته‌واوبوونی رێکارییه‌کان، تاوانباران گوازرانه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157910

Your Comment

You are replying to: .
captcha