پێشبینی ده‌كرێت دادگای فیدراڵ به‌م شێوه‌یه‌ بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان بدات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق ئاشكرای كرد سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یێکی كراوه‌دا چاو ده‌خشێننه‌وه‌ به‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر سێهه‌مین هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش كراون له‌لایه‌ن پارتی و كۆمیسیۆن و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ تاریق حه‌رب پسپۆڕی یاسایی به‌ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندوووه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دادگا بڕیارێكی نێوه‌ند بدات به‌ قایل كردنی به‌ره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ره‌ی قبووڵ كردنی.

تارق حه‌رب ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دادگای فیدراڵی بڕیار بدات به‌ دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڵام بۆ هه‌موو سندوقه‌كان نا به‌ڵكوو بۆ به‌شێكیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تیش ده‌بێت به‌ڵام نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ یاساكه‌ی په‌رله‌ماندا هاتوووه‌.

په‌رله‌مانی عێراق سێهه‌مین هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد و تێیدا داوای كردوووه‌ كه‌ دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان بكرێت و ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ و ئاواره‌كان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ڕێگای سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه‌ سكاڵا له‌ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ تۆمار كرا.

شه‌ش لایه‌نی ناڕازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێک لایه‌نی دیكه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب له‌ که‌رکووک و مووسڵ و هه‌ندێک شاری دیكه‌ی عێراق ده‌ڵێن ساخته‌كاریی زۆر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاردا كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15791

Your Comment

You are replying to: .
captcha