هەدەپە بەڕێوەبردنی ئاهەنگی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان لە ڕاگەیێندراوێکدا بەڕێوەبردنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

کوردپرێس: شەوی پێنجشەممە ۱۲ی ئاداری ۲۰۲۰ پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد کە به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ بڕیار درا سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ڕابگیرێن و هیچ جۆره‌ ئاهه‌نگێک ساز ناكه‌ین كه‌ ببێته‌ هۆكار بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتریش هەدەپە بڕیاری دابوو نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له‌ژێر دروشمی "دیموكراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری" ئەنجام بدات و جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئاهەنگەكە ئەنجام بدات.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157896

Your Comment

You are replying to: .
captcha