نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى ئه‌مه‌ریكى ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و ڕاوێژكارى باڵاى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا كرد و دواپێشهاتەکانی عێراق و هێرشى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌ربازگه‌ى ئه‌لتاجى له‌ به‌غدایان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12/3/2020 له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازىی له‌ ولیه‌م ڕۆبوک جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و ڕاوێژكارى باڵاى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یێکدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هێرشى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌ربازگه‌ى ئه‌لتاجى له‌ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنى كاندیدێكى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارى و هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و ڕێگری كردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى تاوتوێ كران.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ كونسووڵی گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یێک له‌ به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، پرسى سووریا و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌وێ، دۆخى كورد له‌ سووریا و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ كوردییه‌كانى سووریا خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پشتگیری كردنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ كرده‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157891

Your Comment

You are replying to: .
captcha