کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هێرشکاران بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، ڕێگەش لە دووبارەبوونەی ئەم هێرش و دوژمنکاریانە بگرن کە دەبنە هۆی نانەوەی پشێویی زیاتر و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.
دەقەکەی ڕاگەیەنراوەکە…
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەربازگەی ئەلتاجی لە بەغدا کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیێک سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیێکی دیکەشیان بریندار بوون.
لە کاتێکدا هاوسۆزی و هاوخەمیمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و وڵاتەکانیان دەردەبڕین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هێرشە پێشهاتێکی ترسناکە و زیان بە بەرژوەندییەکانی عێراق دەگەیێنێت و دۆخی وڵات دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەتی کە هێشتا تیرۆر مەترسییێکی ڕاستەقینەیە و داعش هەڕەشەیێکی جددییە لەسەر ئەمن و ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و بۆ لەناوبردنیان پێویستی بە هاوکاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە.
داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین هێرشکاران بدۆزنەوە و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، ڕێگەش لە دووبارەبوونەی ئەم هێرش و دوژمنکاریانە بگرن کە دەبنە هۆی نانەوەی پشێویی زیاتر و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment