کوردپرێس: لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەکان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی سریەی کیماییەوە دەست بە ڕشاندنی بارەگاکانی لیوا و فەوجەکانی سەر بە وەزارەت دەکات.
جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەکان وتیشی وەزارەت خاوەنی سریەیێکی کیماییەکە و سەرجەم کارمەندەکانی ڕاهێنراوی چەکی بایلۆجی و کۆمەڵکوژن، لە ئێستادا لە ڕێگەی سێ تیمەوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەست دەکەن بە ڕشاندنی بارەگای فەوج و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەو شوێنانەی پێشمەرگە لە ئەرکدا دەبێت لەگەڵ بارەگاکانی بەرەکانی پێشەوە.
ناوبراو وتیشی، "ئەو سریەی کیماییە، خاوەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی تایبەتمەندە بە ڕشاندن و بۆ کردنەوەی شوێنەکان بە چەکی بایلۆجی، هەموو پێداویستیەکانیان لە بەردەستدایە، دەست بەکار دەکەن و لە سبەینێوە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک کار دەکەن سەرجەم شوێنەکانی باسکران کاری ڕشاندنیان بۆ دەکرێت".
ڕاشیگەیاند، خوا نەکردە ئەگەر ڤایرۆسەکە هەرێم گەیشتە حاڵەتێکی ئەو تۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی ئەو سریەیەوە هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی تەندروستی و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات، بەهیواین هەرێمەکەمان دوور بێت لەو ڤایرۆسە و تەشەنە نەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment