جووڵەی تیرۆریستان لە باکووری سووریا لەژێر چاودێریماندایە/ ئەگەری هێرشی دووبارە تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا لە ئارادایە

بەشی سووریا- نەسرین عەبدوڵڵا دەڵێت: ئەردۆغان تووشی شکستێکی گەورە بووتەوە و لە ئیدلیب توانای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڕووسیای نییە بۆیە ئەگەری هەیە دژی باکووری سووریا بجووڵێت.

«نەسرین عەبدوڵڵا» فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان YPJ بە کوردپرێسی وت: بە لەبەرچاو گرتنی مەترسیی گواستنەوەی تیرۆریستان لە ئیدلیبەوە بۆ سەرێ کانی و گرێ سپی لەلایەن تورکیاوە هەر جووڵەیێکی تورکیا و میلیشیاکان بە وردی لەژێر چاودێریماندایە.

ناوبراو درێژەی دا ئێمە ئاگاداری گواستنەوەی 6 هەزار چەکدار لە ئیدلیبەوە بۆ گرێ سپی و سەرێ کانین.

فەرماندەی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان زیاتر وتی هێشتا نازانین ئامانجی تورکیا لە گواستنەوەی ئەو هێزانە چییە بەڵام هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنیمان گرتووەتە بەر.

نەسرین عەبدوڵڵا ئاماژەی دا بە ئەگەری هێرشی دووبارە تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا و وتی هیچ شتێک دوور لە چاوەڕوانی نییە. ئەردۆغان لە ئیدلیب تووشی شکستێکی گەورە بووتەوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڕووسیای نییە بۆیە ئەگەری هەیە دژی باکووری سووریا بجووڵێت.

فەرماندەکەی یەپەژە وتیشی لە ئەگەری هەر جووڵەیڵکی گەمژانەی تورکیا هێزەکانی ئێمە لە ئامادەباشیی تەواودان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 157886

Your Comment

You are replying to: .
captcha