ترەمپ: بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ ته‌واوی گه‌شته‌کان له‌ ئه‌ورووپاوه‌ بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵده‌په‌سێردرێن

بەشی جیهان- دۆناڵد تره‌مپ ڕایگەیاند له‌ شه‌وی هه‌ینییه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ ته‌واوی گه‌شته‌کانیان له‌ ئه‌ورووپاوه‌ هه‌ڵپه‌ساردووه‌، به‌ڵام به‌ریتانیا له‌وه‌ به‌خشراوه‌.

کوردپرێس: سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و رێوشوێنانه‌ی له‌باره‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئه‌مریکا گرتوویه‌ته‌به‌ر له‌ ئۆڤاڵ ئۆفیسه‌وه‌ په‌یامێکی ئاراسته‌ کرد.

تره‌مپ رایگه‌یاند: ''یه‌کێتیی ئه‌ورووپا شکستی هێنا له‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست هەمبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا''. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش کرد که‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و وڵاتانه‌‌وه‌ هاتوون بۆ ئه‌مریکا ڤایرۆسه‌که‌ گواستراوه‌ته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ دوای راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ته‌ندروستی رێوشوێنی ''به‌هێز و توند''یان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گه‌لی ئه‌مریکا و گوتی: ''بۆ به‌رگرتن له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی حاڵه‌تی نوێ بۆ خاکه‌که‌مان له‌ شه‌وی هه‌ینییه‌وه‌ هه‌موو گه‌شته‌کان له‌ ئه‌ورووپاوه‌ بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵده‌په‌سێرین. ئه‌و سنووردارکردنانه‌ش به‌پێی ره‌وشه‌که‌ ده‌بێت".

سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی: ''هه‌ڵمه‌تێکی بچووکی ئه‌مڕۆ، سبه‌ی رێگرده‌بێت له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌".

دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و سنووردارکردنانه‌ کاریگاری ناکه‌نه‌ سه‌ر بازرگانی و به‌ریتانیاش له‌و رێکاریانه‌ ده‌به‌خشرێت‌.

سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ چاودێری ره‌وشی چین و کۆریای باشووریان کردووه‌ و ره‌وشیان به‌ره‌و باشی ده‌چێت و دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ ده‌کرێت که‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

تره‌مپ باسی له‌وه‌ کرد که‌ رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ به‌ ''پاندێمی، کارەسات'' راگه‌یاندووه‌ و گوتی: ''به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانماندا له‌ په‌یوه‌ندیداین. حکوومه‌تی فیدراڵ و که‌رتی تایبه‌ت هه‌موو هێزی به‌کارده‌هێنێت بۆ پاراستنی گه‌لی ئه‌مریکا''.

تره‌مپ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو که‌ زۆر زوو رێوشوێنیان دژبه‌ جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) گرته‌به‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ئێستادا به‌راورد به‌ ئه‌ورووپا حاڵه‌تی که‌متر له‌ ئه‌مریکا هه‌یه‌ و گوتی: ''له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌مریکییه‌کان مه‌ترسی زۆر زۆر که‌مه‌. که‌سانی گه‌نج و ته‌ندروست باش ئه‌گه‌ر تووشی ڤایرۆسه‌که‌ش ببن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌خێرایی چاک ببنه‌وه‌. گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر که‌سانی به‌ته‌مه‌نه‌ ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه‌. ده‌بێت ئه‌و به‌شه‌ زۆر زۆر ئاگاداربن. هه‌موو سه‌ردانه‌کان مه‌گه‌ر زۆر پێویست بێت بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچووان راده‌گرین. به‌ گشتیی که‌سانی به‌ته‌مه‌ن نابێت بچنه‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ".

دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ له‌ئێستادا له‌ رووی ئابووری، سیستمی ته‌ندروستی و پزیشکه‌وه‌ له‌ ئاستێکی باشدان و گوتی: ''ئیدی وه‌ک یه‌ک گه‌ل کاتی یه‌کگرتنه‌ و کاتی ئه‌وه‌یه‌ سیاسه‌ت له‌ که‌نارێکدا وازلێبهێنین و واز له‌ حزبایه‌تی بهێنین".

تره‌مپ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ که‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌گه‌ڵ سەرکردەکانی که‌رتی بیمه‌ی ته‌ندروستی کۆبووه‌ته‌وه‌ و ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیشانداوه‌ که‌رته‌که‌ هه‌موو یه‌که‌کانی بیمه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسەکە به‌کا‌ربهێنرێت.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند که‌ گه‌شتیان له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپاوه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی سنووردارکردووه‌، وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریکا راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌ ''ئه‌مڕۆ تره‌مپ بڕیارنامه‌یێکی واژووکرد که‌ پێشنیازی هه‌ڵپه‌ساردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی زۆرێک له‌ هاووڵاتییانی وڵاتی بیانی ده‌کات بۆ ئه‌مریکا".

ئاماژه‌ به‌وه‌یش کرا که‌ ئه‌و سنووردارکردنی گه‌شته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ شنگن ناسراون وه‌ک؛ نه‌مسا، به‌لجیکا، کۆماری چیک، دانمارک، ئیستۆنیا، فینلاند، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، هه‌نگاریا، ئایسلاند، ئیتاڵیا، لیتوانیا، لیختنشتاین، لیتۆنیا، لوکسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، پۆڵه‌ندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا.

هه‌روه‌ها دوای گوتاره‌که‌ی تره‌مپ گوته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مریکا، ستیفانی گریشام روونکردنه‌وه‌یێکی بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ تره‌مپ هه‌ندێک گه‌شتی به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ و گوتی:

''به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19)وە، تره‌مپ وه‌ک گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بڕیاری دا ئه‌و چالاکیانه‌ی بڕیاربوو له‌ ویلایەتەکانی کۆلۆرادۆ و نیڤادا ئه‌نجامیان بدات هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157884

Your Comment

You are replying to: .
captcha