کوردپرێس:
لەم ڕۆژانەدا لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەردەوام دەگوترێت لەماڵ دابنیشن و نەچنە دەرەوە کە هەڵبەت دروستیش دەڵێن.
بەڵام بیرمان لەوە کردۆتەوە کرێکاری هەژار دەبێت لە بەیانییەوە تا شەو لە دەرەوەی ماڵ هەوڵی دۆزینەوە پارە بدات؟ چوونکە هیچ پاشەکەوتێکی بۆ دابین کردنی خواردن و خواردنەوەی بنەماڵەکەی نییە.
ئایا بە داخستی زۆرینەی کاروبارکان (کە هەڵبەت هەڵمەتێکی پێویستە) بیرمان لە خاوەنی ئەو کاروبارە کردۆتەوە کە لە چ ڕێگایێکەوە دەبێت بژیوی خۆی دابین بکات؟
خۆزگە هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەو کەمپینە (مانەوە لە ماڵ) داخوازیێکیشمان لە بەرپرسان دەکرد کە لەم ماەیەدا بژیوی بنەماڵە هەژارەکان دابین بکەن.
بە بەرپرسانی ڕابگەیێنین ئەگەر ڕێگایێک نەدۆزنەوە ئەوا قەیرانێکی قورستر لە کۆرۆنا خەریکە سەرهەڵدەدات.
داوود ئیمامی/ ڕۆژنامەوان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment