کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 21ی ڕەشەمەی 1398 حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزایرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، "لەم چەند ساڵەی کۆتایدا چەندین کێشە لە وڵاتی ئێران و جیهاندا رویداوە، کە بۆ چەندین دەیەیە مەترسی لەو جۆرە یەریهەڵنەداوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لەو کێشانە".
ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش کرد، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر ئابووری جیهان و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان کردوە و گەشت و جوڵە و هاتوچۆی وەستاندوە، کەواتە دەبێت مەترسییەکەی بە "جددی" وەربگرین.
سەرۆککۆماری ئێران ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد کە لە ماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە، چوونکە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان هەیە.
ناوبراو وتیشی، "یەکەم کار کە لە سەرمان پێویستە بیکەن سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان بنەبڕ بکەن، بەم نزیکانەش سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیەنن".
شایانی باسە بەگوێرەی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تا ئێستا 8042 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون کە 881 حاڵەتیان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment