کوردپرێس:
عەبدوڵڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامی هەیە و نەوەستاوە و هیچ بڕیارێكیش نییە بوەستێت، ئەگەر بشوەستێت، پێویستە حكوومەتی هەرێم بڕیار بدات ئەوكات بوەستێت نەك حكوومەتی عێراق، چونكە ئێمە خاوەن حكوومەتی خۆمانین، بەڵام بازرگانیكردن لە ژێر چاودێریی چڕی تەندروستیدا دەكرێت".
ئاكرەیی روونیشی كردەوە: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە دوایین مۆڵەت بدرێتە ئەو كەسانەی لە ئێران ماون و پێویستە بگەڕێنەوە، ئەگەر تا ئەوكاتە نەگەڕێنەوە، رێگەیان پێ نادرێت تا دۆخەكە ئاسایی نەبێتەوە، بەڵام زۆرینەی خەڵكی هەرێم گەڕاونەتەوە و ژمارەیەكی كەمیان ماون".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment