ئازاد تۆفیق: ئەمساڵ بەبۆنەی کۆرۆناوە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: ئەمساڵ به‌هۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو سه‌لامه‌تی خه‌ڵک یادی کارەساتی کیمیاباران و قوربانییانی هەڵەبجە ناکرێتەوە كە لە ڕۆژی 16ی 3ی هەموو ساڵێک دەکرایەوە.

کوردپرێس:

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بە شارپرێسی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو سه‌لامه‌تی خه‌ڵک، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یێکی ناو‌ هۆڵ و مزگه‌وتی به‌ پرسه‌یشه‌وه‌ ڕاگرتووه‌، بەو پێیەی ئه‌م ڤایرۆسه‌ هه‌موو جیهانی گڕتووەتەوە و دونیا ترسی لێی هه‌یه‌، بۆیە یادی کارەساتی کیمیاباران و قوربانییانی هەڵەبجە لە ڕۆژی 16ی ئادار کە هەموو ساڵێک دەکرایەوە، ئەمساڵ ناکرێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە یادی ئەمساڵ له‌ ویژدان و دڵمان و له‌ هزر و بیر و ئه‌خلاق و ویژدانماندا ده‌كه‌ینه‌وه‌، بەڵام وەک مەراسیم و کۆڕ و کۆبوونەوە هیچ شتێکی ئەوتۆمان لە ساڵیادی ئەمساڵ نابێت.
بە وتەی پارێزگاری هەڵەبجە، لەمساڵدا خه‌ڵک ئازاده‌ بچێتە سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان فاتیحه‌یێک بخۆێنێت یان تاجه‌گوڵێنه‌یێک بۆ ڕۆڵە شەهیدەکانی دابنێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157864

Your Comment

You are replying to: .
captcha