به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک به فورات نیووزی ڕاگه‌یاندوووه "هه‌ده‌په ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌ده‌په هه‌م له‌لایه‌ن کوردان و هه‌م له‌لایه‌ن تورکه‌کان، له‌لایه‌ن عه‌له‌وییه‌کان، بنده‌سته‌کان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی که خاوه‌نی ویژدانن پشتیوانی ده‌کرێت."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "هه‌وڵ ده‌ده‌ن به درۆکانیان ئه‌و پشتیوانییه بۆ هه‌ده‌په که‌م بکه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵدانانه به‌کاریان نایه‌ت."
ناوبراو هیوای خواست ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران له ئه‌ورووپا زیاتر بکات و وتی: "ده‌نگه‌کانی ئه‌ورووپا بۆ ئێمه زۆر گرنگن. ئێمه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین که له ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ زیاتر و باشتر ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنین. هه‌رچۆنێک بێت ده‌نگه‌کانمان زیاد ده‌که‌ن."
وابڕیاره ٢٤ی حوزه‌یران هاووڵاتییانی تورکیا له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک کۆمار و ئه‌ندامانی ٢٧مین خولی په‌رله‌مان بچنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی زیندانی‌کراوی هه‌ده‌په کاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment