کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی دامه‌زراوه‌که‌یانی راگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان خستۆته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ژماره‌یێک له بازرگانان و خاوه‌نکاران، که باره‌کانیان له به‌نده‌ر عه‌باس راگیرابوو، به هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی کێشه‌که چاره‌سه‌رکراوه و بارهه‌ڵگره‌که‌کان له به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه به‌ره‌و ده‌روازه سنورییه‌کان به‌ڕێده‌که‌ن.
ناوبراو وتووشیه‌تی "دوای په‌یوه‌ندی کردن و گفتوگۆ کردنمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، له ئێستادا بڕیار دراوه بارهه‌ڵگره‌کان به‌پێی پێویست ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بکرێن".
هەر لەمبارەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگی باشماخ ئاشکرای کرد، که ئێران رێگه‌ی داوه پێنج هه‌زار ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری خوارده‌مه‌نی له به‌نده‌ر عه‌باسی باشووری ئێرانەوە به‌شێوه‌ی ترانزێت بێته هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment