کوردپرێس: چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سووریا له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی رووسیا 24، نکۆڵیی له بوونی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌ی کرد و به خه‌یاڵ و درۆ ناوی برد.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا له به‌یاننامه‌یێکدا، لێدوانه‌که‌ی ئه‌سه‌د به بێڕێزی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ناوده‌بات.
له به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌نه‌که‌سه‌دا هاتووه ''شتێکی نامۆ نییه بۆ رژێم نکۆڵی بکات له بوونی گه‌لی کورد و مافه‌کانی وه‌ک پێکهاته‌یێکی ره‌سه‌نی سووریا، که بوونی ره‌هه‌ندێکی مێژوویی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سووریا و رێککه‌وتنی سایکس-پیکۆ.
ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نه‌که‌سه ده‌شڵێت: رژێمی به‌عس هه‌موو شێوازێکی له سته‌م و چه‌وسانه‌وه له‌دژی مافه‌کانی گه‌لی کورد به‌کارهێناوه له رێگه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی شۆڤینی و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ توانه‌وه و گۆڕینی دیموگرافیی کورد له ناوچه‌کانیدا.
دووپاتیشی ده‌کاته‌وه، دۆزی کورد، دۆزێکی ته‌واو نیشتمانیی سورییه، ناکرێت جیابکرێته‌وه، چاره‌سه‌ری گشتگیر و پێویست له‌ڕێگه‌ی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سووریا و له‌ژێر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت، له‌وانه‌ش بڕیاری 2254، نه‌ک به‌شێوه‌یێکی تاکلایه‌نه له‌گه‌ڵ حکوومەتی دیمه‌شق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment