بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌مال محه‌مه‌داوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت "لێدوانه‌کانى دان برۆلیت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا تایبه‌ت به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین پرسیار به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت". پێشى وایه موجامه‌له‌ی سیاسی و به‌هه‌ده‌ردانى سامانه سروشتیه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوور له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم له ئه‌ستۆى عادل عه‌بدولمه‌هدی-دایه.
جه‌مال محه‌مه‌داوى لهبهیاننامهیێکدا رایگه‌یاندووه، لێدوانه‌کانى وه‌زیرى وزه‌ى ئه‌مریکا راستیى بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانى ئاشکرا کرد، که ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه هه‌رێم له هه‌نارده‌دا پێش لیبیاى داوه‌ته‌وه.
روونیشی کردوه‌ته‌وه، لیبیا رۆژانه ملیۆنێک و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کات، که‌واته هه‌رێمى کوردستان له‌و ژماره‌یه زیاتر هه‌نارده ده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه له‌سه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه دانوستاندنى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه، سه‌روه‌ت و سامانى عێراق به نادادپه‌روه‌رى و له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کورستان دابه‌ش ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ک موجامهلهیێکى سیاسییه، که به‌رده‌وام مانگانه 452 ملیار دینار بۆ هه‌رێم خه‌رج ده‌کرێت، له‌کاتێکدایه ته‌نانه‌ت 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ش راده‌ست ناکات.
داواش له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ده‌کات رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته به‌تایبه‌تى، که ئێستا به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه نرخى نه‌وت دابه‌زیوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment