به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی حوزه‌یران فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆمار له به‌غداد پێشوازی كرد له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له کارکردن بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ کردوووه‌ته‌وه.
دا‌واشیان کردوووه هه‌موو لایێک ڕێز له‌وه بگرێت که لایه‌نی دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌ند بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌مه له کاتێکدایه بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه دادگای فیدراڵی وه‌ڵامی سکاڵاکانی سه‌رۆک کۆمار بداته‌وه که دژی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به ژماردنی ده‌نگه‌کان به ده‌ست پێشکه‌شی کردبوو.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment