ئەمریکا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە عێراق ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، هه‌واڵی كوژرانی دوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە دوێنی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا لەگەڵ هێزە عێراقییەکان دوو سەربازی وڵاتەکەی لە باکووری ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کوژراون.

پێنتاگۆن روونیشی كرده‌وه‌، دوو سه‌ربازه‌كه‌ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یان هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقییه‌كان كردووه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

هەروەها باسی له‌وه‌ش كردووه‌، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی ئەمەریکا پاڵپشتیی هێزی عێراقی کردووە و داعشیان بە ئامانج گرتووە بەڵام لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەمەریکی کوژراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157848

Your Comment

You are replying to: .
captcha