نزیک بوونەوەی کورد و سوننە هەتاهەتای نییە/کێشەی کورد لەگەڵ شیعە حوکمڕانی و لەگەڵ سوننە بۆ خاکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لێک نزیک بوونەوەی کورد و سوننە لەم قۆناغەدایە و هەتایی نییە و ئەگەر کورد کێشەی حوکمرانیی لەگەڵ شیعە هەبێت ئەوە کێشەی خاکی لەگەڵ سوننە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهار مەحموود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەیسەرپرێسی راگەیاندووە: ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنە شیعیەکان نەخشەرێگایەکیان بۆ چارەسەری کێشەی سەرۆک وەزیران ئامادە کردووە.

ناوبراو وتیشی، بەپێی نەخشەرێگاکە، پێویستە سەرکردە شیعیەکان کۆ ببنەوە و لەناو خۆیاندا پێنج کاندیدی سەرۆک وەزیران یان زیاتر پێشنیار بکەن، پاشان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پێکهاتەی شیعە کە ژمارەیان ١٨٧ ئەندامە دەنگیان لەسەر بدەن، ئەو کەسانەی دەنگی یەکەم و دووەم دەهێنن ناوەکانیان ببرێنە بەردەم کورد و سوننە بۆ ئەوەی بەوەرگرتنی بۆچوونی ئەوانیش بڕیاری کۆتایی لەسەر یەکێکیان بدرێت.
بەهار مەحموود ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی نەخشەر رێگاکە دەبێت ئەو لایانەی پشتیوانی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەکەن، دەبێت پێش ئەوەی کابینەی سەرۆک وەزیران بهێندرێت واژۆی بکەن کە دەنگی پێ دەدەن بۆ ئەوەی ئەزموونی عەلاوی دووبارە نەبێتەوە.

بەهار مەحموود دەڵێت، نزیک بوونەوەی کورد و سوننە بۆ هەتا هەتایە نییە چوونکە ئەگەر کورد کێشەی حوکمرانی لەگەڵ شیعە هەبێت ئەوە کێشەی خاکی لەگەڵ سوننە هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157833

Your Comment

You are replying to: .
captcha