لەسەر پرسی سەرۆک وەزیران، کورد و سونە لێک نزیک بوونەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان ڕایدەگەیێنێت لەسەر پرسی دەست نیشان کردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کورد و سونە لێک نزیک بوونەتەوە.

کوردپرێس: ڕەعد دەهلەکی سەرکردە لە هاوپەیمانیەتی هێزە عێراقیەکان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە نزیک بوونەوەی کورد و سوننە بە پەیسەرپرێسی راگەیاندووە: لەراستیدا نزیک بوونەوەیێکی کوردی سوننی هەیە لەم قۆناغەدا ئێمە شانازی بەم نزیک بوونەوەیە دەکەین، بۆچوونەکانمان بۆ قۆناغی داهاتوو لەیەکەوە نزیکە.

ناوبراو وتیشی كێشەكانی عێراق بە بن بەست نەگەیشتوون چوونكە هێشتا ئەو ١٥ رۆژە كۆتایی نەهاتووە بۆ ئەوەی سەرۆک كۆمار كەسێک بۆ پێكهێنانی كابینەی حكوومەت رابسپێرێت و ئەو ١٥ رۆژە لە یەکشەممەی رابردووەوە دەستی پێكردووە، پێشی وایە، لەچەند رۆژی كەمی داهاتوودا كاندیدی سەرۆک وەزیران دیاری دەكرێت.

سەبارەت بەدروست کردنی هەرێمی سوننەش دەهلەکی رایگەیاند، دروست کردنی هەرێمی سونە یەکێکە لەبژاردەکان لەساڵی ٢٠١٠ و بۆچونێکی نوێ نیە و بژاردەیێکی دەستوریە و پێچەوانەی دەستوور نیە، ئەگەر سوننە پێیان وابێت کە ئاسایش و سەقامگیریان و یەکگرتووی وڵات لەرێگەی دروست کردنی هەرێمەوە دەبێت ئەوە پەنای بۆ دەبەن، دەشڵێت، بژاردەی عێراقێکی یەکگرتوو بەباشتر دەزانن بەجۆرێک هەموو هاوڵاتیان وەک هاوڵاتی پلە یەک مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

سەبارەت بەهەوڵی چەند لایەنێکی شیعەش بۆ هەمواری دەستوور بەپێی خواستی خۆیان دەهلەکی گوتی "هەمواری دەستوور هەنگاوێک نیە بە میزاجی چەند کوتلەیێکی سیاسی دیاریکراو بێت بەڵکوو ئەگەر بەرەو هەمواری دەستوور رۆیشتین دەبێت ئەو خاڵە نەرێنیانە هەموار بکەینەوە کە عێراقی لاواز کردووە و دۆخی سیاسی عێراقیان خراپ کردووە، من بەراشکاوی پێت بڵێم دژی ئەوەین ناوەندگەرایی بگەرێتەوە و دەسەڵاتی ناوەندی هاوشێوەی پێشوو دروست بێتەوە یان عێراق ببێتە سیستمی سەرۆکایەتی ئێمە لەگەڵ ئەوەنین هەموو دەستوور بگۆردرێت یان کرۆک و ناوەرۆکەکەی دەستکاری بکرێت، ئێمە پشتیوانی لامەرکەزیەت دەکەین، دەبێت هەمواری دەستوور لەپێناوی بەرژوەندی گەلی عێراق بێت نەک گەرانەوەی دیکتاتۆریەت و ناوەندگەرایی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157831

Your Comment

You are replying to: .
captcha