کوردپرێس:
فەردین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند 91 کەس لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان لە ژێر چاودێریدان کە گومانی هەڵگریی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێدەکرێت و تا ئەم کاتەش ئەنجامی تێستی 42 کەس پۆزەتیڤ بووە.
ناوبراو زیادی کرد 23 کەسیش کە گومانی هەڵگریی کۆرۆناڤایرۆسیان لێدەکرا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان نێردراونەتەوە ماڵە خۆیان.
شایانی باسە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، لە پارێزگای کوردستانیش بە فەرمی چەند کەیسێکی تووشبوو ڕاگەیێندراو تا ئەم کاتە ژمارەی تووشبووان گەشتۆتە 42 کەس.
Your Comment