بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خه‌سره‌و گۆران بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دۆخی به‌غدا له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر بتوانرێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا که‌سێک دیاری بکرێت، هه‌رچه‌نده قورسه، چوونکه ده‌بێت شه‌قام و مه‌رجه‌عیه‌ت و سوننه و شیعه و کورد ڕازی بکات، ئه‌مه‌ش به‌م ماوه که‌مه ئاسته‌مه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌کرێت، ده‌چینه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه."
گۆران گوتیشی: "له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه دوو پرس هه‌یه؛ یه‌که‌م، ده‌بێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمسیۆن یه‌کلا ببێته‌وه، چوونکه حاکمه‌کان نوێن و شاره‌زاییان نییه. خاڵی دووه‌م پرسی فره‌بازنه‌کانە، که ده‌بێ بزانین هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکانه، یان قه‌زاکان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له‌و باره‌یەوە له‌سه‌ر خه‌تە."
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایشیگه‌یاند: "ئێمه به‌شێکین له عێراق، ئه‌گه‌ر به‌تێکڕای ده‌نگ له په‌رله‌مان بریار درا یاساکه هه‌موار بکرێته‌وه، یان ته‌واو بکرێت، یان بڕیاری حکوومه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پەسەند کرا، ئه‌وکاته هه‌موو لایه‌ک به کورده‌وه ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێوه‌شختە خۆی ئاماده بکات، به‌ڵام وه‌ک بۆچوونی پارتی، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نین، ئه‌گه‌ریش ڕێچاره نه‌مایه‌وه و نه‌توانرا حکوومه‌ت پێک بهێنرێت و بۆشاییی یاسایی هه‌بوو، شتێکی دیکه ده‌بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment