بەپێی هەواڵی کوردپرس، به‌شار ئه‌سه‌د له میانی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌رباره‌ی کورد رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک گرووپی سیاسی کوردی‌دا هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له‌و گرووپانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکادان، ئێمه ناڵێین کورد، چوونکه به‌شی زۆری کورد له‌و گرووپ و هۆزه نیشتمانپهروهرانهن که پشتیوانیی ده‌وڵه‌تیان کرد.
سەرۆکی سووریا وتیشی: "له سووریا شتێک نییه به ناوی دۆزی کورد، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر یه‌ک هۆکاری بچووک، که ئه‌وه‌یه کورد له رووی مێژوییه‌وه له سووریا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه‌ی هاتوونه‌ته باکووری سووریا، له ماوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو و به هۆی سه‌رکوتکاریی تورکیاوه هاتن و سووریا میوانداریی کردن".
ئه‌سه‌د راشیگه‌یاندووه، کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانەدا هه‌یه که چه‌ند دهیهیێکه بیرۆکه‌ی جیابوونه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، به تایبه‌تیش له ساڵانی هه‌شتاکان، به‌ڵام کاتێک ده‌وڵه‌تی تورکیا به چه‌ند قۆناغێکی جیاواز کوردی تورکیای سه‌رکوت و کوشتوبڕکرد، ئێمه پشتیوانیمان کردن و دژی دۆزه‌که‌یان نه‌وه‌ستاینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناوی ده‌نێن دۆز.
ئه‌سه‌د له درێژه‌ی باس کردنی پرسی کور وتوویه‌تی: کورد له سووریا ره‌گه‌زنامه‌ی سووری‌یان پێدرا هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌ته‌وه سووری نه‌بوون، که‌واته ئێمه هه‌میشه ئه‌رێنی بووین له‌گه‌ڵ بابه‌تی کورد-دا. که‌واته ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت دۆزی کورد، ناونیشانێکی نا دروست و خه‌یاڵی و درۆیه.
سه‌رۆکی سووریا راشیگه‌یاند که کێشه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی به داگیرکاری ئه‌مریکاوه هه‌یه، ئه‌مریکا داگیرکه‌ره و خاکێکی داگیرکردووه، ئه‌مریکا دزه و نه‌وتی سووریا ده‌دزێت، ناکرێت تۆ له‌یه‌ک کاتدا له‌گه‌ڵ پۆلیس و دزیشدا بیت، یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌که بیت یان دزه‌که.
به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختیشی کردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی که ناتوانن بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێک له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زاران جاریش کۆببنه‌وه، مه‌گه‌ر تا ئه‌وکاته‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان به روونی ده‌رده‌بڕن، هه‌ڵوێستێکی نیستمانیی و دژ به داگیرکاری ئه‌مریکا و تورکیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment