بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی Rossiya 24 وتی: بەدڵنیایی ئێمە گەلی توركیا بە برا دەزانین ئێستا من پرسیاری ئەوە لە گەلی توركیا دەكەم پرسی ئێوە لەگەڵ سووریادا چییە؟ ئەو پرسە چییە دەبێت هاووڵاتیانی توركیا لە پێناویدا بمرن؟ ئەو كارە دوژمنكارە گەورە، یان بچووكە چییە، كە سووریا دژ بە توركیا كردوویەتی لەپێش شەڕ و لەدوای شەڕ؟ بەدڵنیایی هیچ شتێک لەگۆڕێدا نییە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی سووریا وتی: لەنێوان خەڵكی توركیا و سووریا ژن و ژنخوازی و خێزانی هاوبەش هەیە، پەیوەندی و بەرژەوەندی رۆژانە لەنێوانماندا هەیە، لە توركیا كۆمەڵە خەڵكی لێیە لەبنەڕەتدا خەڵكی سووریان، بەهەمان شێوە لە سووریا خەڵكانێكی لێیە لەبنەڕەتەوە خەڵكی توركیان.
ئەسەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەدرێژایی مێژوو بەیەكداچوونمان هەیە، لەبەر ئەوە شتێكی نالۆژیكییە ئێمە و ئێوە ناكۆک و ناتەبا بین.
ئەو لێدوانانەی سەرۆكی سوریا دوای ئەوە دێت، كە ئاستی گرژییەكان لەنێوان هەردوو وڵاتی توركیا و سووریا بەهۆی شەڕ و ململانێكانی ئیدلیبەوە رووی لەهەكشان كردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment