کوردپرێس: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ئاداری ۲۰۲۰ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی کردەوە کە له درێژه‌ی ڕێكاره‌كانی پشكنین بۆ گومانلێكراوان، كه‌سێكی دیكه له هه‌رێمی كوردستان پشكنینه‌كانی ده‌رچووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19یه.
هەروەها ڕوونیش کراوەتەوە کە هاووڵاتییەکە دانیشتووی شاری سلێمانییه و دوای نه‌خۆشكه‌وتنی و سه‌ردانی پزیشک گومانی لێكراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئێستا له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 هه‌یه و له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
هاوكات یاد نەقشبەندی وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانیش ئاشکرای کرد کە ئەو هاووڵاتییە بەساڵاچووەی ئەمڕۆ تووشی کۆرۆنا بوو، گیانی لەدەستدا، بەوەش یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60103
Your Comment