نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق: چاوەڕێی دەكەین هەرێم و عێراق لەسەر سامان و داهات بگەنە رێككەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند ئەوان چاوەڕێی ئەوە دەكەن هەرێم و عێراق لەسەر سامان و داهات بگەنە رێككەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە تایبەت بو بە ڕەوشی عێراق وتی: "دۆخی ئێستای عێراق ئاڵۆزە و کێشە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا هەیە، بەتایبەت کە لە ئیستادا ژمارەیێک گرووپی چەکداری رێکنەخراو بوونیان هەیە کە بوونەتە هۆی زیان گەیاندن بە دۆخی وڵاتەکە".

بلاسخارت باسی لەوەش کرد، بەشێک لە گرووپە چەکداریەکانی دەرەوەی دەوڵەت بوونەتە بەربەست لەبەردەم ژیان لە عێراقدا و پێویست دەکات سەرکردە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە هەوڵ بۆ جێگیر کردن و دابین کردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان بدەن.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەبارەی چاکسازیش دەڵێت: "عێراق پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەخت، چاکسازی گشتگیر و یاسایێکی هەڵبژاردن هەیە کە کۆدەنگیی هەموانی لەسەر بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 157758

Your Comment

You are replying to: .
captcha